هاندەرانی ڕیال مەدرید هەواڵێکی خۆشیان پێدەگات

وەرزش

03/09/2024     ژمارەی بینراو 282

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕیال مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت سەبارەت بە بارودۆخی پێکانەکان لەم پشووە نێودەوڵەتییەی ئێستادا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کردووە کە دوێنێ دووشەممە ئۆریلیان چوامینی و فێرلاند مێندی دووچاری پێکانبوون و لە کەمپی ئێستای فەرەنسا دوورخراونەتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەرەکان لە ئەوروپا، پشتڕاستی کردەوە: “ستافی تەکنیکی ڕیال مەدرید کە کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرۆکایەتی دەکات، نیگەران نین لە پێکانەکانی ئۆرێلیان چوامینی و فێرلاند مێندی”.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت هەردوو یاریزان لە دوای پشووی نێودەوڵەتی ئامادەبن، لەکاتێکدا دانی سیبایۆس لە کاتێکی دواتردا بگەڕێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە سیبایۆس بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگادا ئامادەنەبێت، دوای ئەوەی لە پاژنەی ڕاستیدا دووچاری پێکانبوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن