ماسی
ڕاچڵهكین-
له چین بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاره‌كان بیرۆكه‌یه‌كی جیاواز به‌كارهێنرا ئه‌ویش نوسینه له‌سه‌ر ماسی زیندوو.
سه‌رپه‌رشتیارانی حه‌وزی ماسی له شاری" قۆیتشۆ" له ڕۆژهه‌ڵاتی چین به ڕه‌نگی سوور ناوی ئه‌و خێزانانه‌یان له‌سه‌ر له‌شی ماسیه‌كان نوسیوه كه زۆر به‌ناوبانگن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاره‌كان ڕابكێشن له ناویاندا" وو " و "هوو" و " هاو"و ماسیه‌كان زیندوون و بونه‌ته جێی سه‌رنج.
هه‌ر زوو گرته ڤیدیۆی ئه‌م ماسیانه له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و به‌شێك بیرۆكه‌كه‌یان پێ باشه و به‌شێكی دیكه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه پێیان وایه نه ده‌بوو ئه‌و ڕێگه بێ نرخه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاره‌كان به‌كاربهێنن.