ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یارییەکی زۆر بەهێزدا یانەی مان یونایتد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی لیڤەرپوولی کرد.
هەر لەسەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی لیڤەرپوول باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 7دا ئارنۆڵد گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیدز کرد بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە ڤار رەتی کردەوە، دواتر لە خولەکی 35 کاسیمیرۆ هەڵەیەکی کوشندەی کرد و لویس دیاز گۆڵی یەکەمی بۆ لیڤەر کرد.
تەنها دوای چەند خولەکێک دووبارە کاسمێرۆ تۆپێکی تری لەدەستدا و دووبارە لویس دیاز گۆڵی کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا بەهەمان شێوەی تایمی یەکەم کوڕانی ئارنی سلۆت یارییەکی نایابیان کرد و محەمەد سەڵاح گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی کرد و لەکۆتاییدا بە ئەنجامی 3-0 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە و لە سێ یارییدا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و خاوەنی 9 خاڵە و لە پێشەنگی خولەکەیە.
ڤیدیۆ: