دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

عێراق

01/09/2024     ژمارەی بینراو 522

راچڵەکین-

بەبۆنەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتییەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە هەموو عێراق رابگەیەنێت، بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سێیەم کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنى باڵا بۆ دانیشتووان ئەنجامدا، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.

سودانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا، کە لە رۆژانی 20و 21ی مانگی تشرینی یەکەم قەدەغەی هاتوچۆ لە هەموو عێراقدا ڕابگەیەندرێت.

هەروەها بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی پێداویستییەکان بکرێت سەبارەت بە ڕاهێنانی کارمەندی ئامار بۆ پڕۆسەی ژماردن.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن