تەندروستی گەرمیان هۆشدارییەک بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە دەدات

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 173

راچڵەکین-

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکە تۆمارکراوە. حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.

تەندروستی گەرمیان دەڵێت: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە: راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

داواش دەکات لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن