شازادەی نەرویج هاوسەرگیری لەگەڵ جادووگەرێك دەكات

هەمەڕەنگ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 532

راچڵەكین -

كچی پادشای نەرویج پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ جادووگەرێكی ئەمریكایی دەكات و دەیكاتە یەكێك لە ئەندامی خێزانی شاهانەی وڵاتەكەی.

شازادە مارتا لویز-ی تەمەن 52 ساڵ، دوای پێنج ساڵ خۆشەویستی لەگەڵ دوریك فیریت-ی تەمەن 49 ساڵ، كە جادووگەرێكی ئەمریكاییە، بڕیاریاندا بچنە قەفەزی زێڕین و پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.

ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی نەرویج و جادووگەرەكە بەبەشداری ژمارەیەكی كەم لە كەسە نزیكەكانیان بەڕێوەچوو، كە پادشای نەرویج و ئەندامانی خێزانەكەی لە بەشداربووانی ئاهەنگەكە بوون.

مارتا لویز، كە ئەمە دووەمین جاریەتی هاوسەرگیری ئەنجام دەدات، رایگەیاند كە هاوسەرە جادووگەرەكەی دەبێتە یەكێك لە ئەندامانی خێزانی شاهانەی نەرویج، وتیشی:" بەڵام ئێمە سەرقاڵی كاری بازرگانیی خۆمان دەبین و بەهیچ شێوەیەكیش ناوبانگی شاهانەم لە بەرژەوەندی كارە بازرگانییەكانم بەكارناهێنم".

شازادەی نەرویج لە ساڵی 2022 بە فەرمی بڕیاریدا دەستبەرداری ئەركە شاهانەییەكانی ببێت و خۆی بۆ كاری بازرگانی تەرخان كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن