راچڵەکین-
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و هێزەکانی
عێراق، 15 چەکداری داعش کوژران.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم
ئاماژەی بەوەکرد: هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی
عێراق لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
باسی لەوەشکرد: لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا 15 چەکداری
داعش کوژران، هەروەها ئەو چەکدارانە چەندین بۆمب و چەک و پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان
پێبووە، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنیش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەبووەتە قوربانی.
روونیشیکردەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ سنووردارکردنی تواناکانی
رێکخراوی داعش بوو لە ناوچەکە، هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان،
بۆیە بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکانمان دژی ئەو رێکخراوە.