ئەنجلینا جولی و فیلمە نوێیەکەی؛ گریانی جولی بۆ هەشت خولەک چەپڵەلێدان

کەلتوور

30/08/2024     ژمارەی بینراو 295

راچڵەکین-

ئەنجلینا جولی ئەستێرەی تەمەن 49 ساڵانی هۆلیوود، بۆ فیلمە تازەکەی، رووبەرووی پێشوازییەکی زۆر گەرمبووەوە و بۆ ماوەی هەشت خولەک لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز چەپڵە بۆ فیلمەکەی لێدرا، ئەویش خۆی پێنەگیرا و دەستی کرد بەگریان. فیلمەکەشی ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکاری زۆرە.

"ماریا" ناوی ئەو فیلمەیە کە جولی نواندی تێداکردووە. فیلمی "ماریا" کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە، پێدەچێت پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەربگرێت، بەمەش جۆلی دوای 15 ساڵ جارێکی دیکە بخاتەوە کێبڕکێی باشترین ئەکتەر. دوایین جار لە ساڵی 2009 پاڵێوراو بوو.

فیلمی ماریا چیرۆکی "ژیانی پڕ لە هەڵبەز و دابەز، و جوان و کارەساتباری گەورەترین گۆرانیبێژی ئۆپێرای جیهان لە دوا ڕۆژانی ژیانیدا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە پاریس" دەگێڕێتەوە.

ئەم فیلمە کە یەکەم ئەزموونی گۆرانی وتنی جولییە لە ڕۆڵێکدا، جولی وەک یەکێک لە پاڵێوراوانی جدی بۆ خەڵاتی فیلمی ئەمساڵ خستووەتە بەر باس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن