دایکێک دەستگیرکرا کە دەیویست کچەکەی بە 10 ملیۆن بفرۆشێت بۆ لەشفرۆشی

عێراق

30/08/2024     ژمارەی بینراو 830

راچڵەکین-

پۆلیسی دیالە دایکێک دەستگیر دەکات کە ویستوویەتی کچەکەی بە 10 ملیۆن دیناری عێراقی بفرۆشێت.

ئەمڕۆ هەینی، بە پێی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، دایکەکە بە ناوی "أ.أ.هـ" لەلایەن پۆلیسی پارێزگاكەوە دەستگیرکراوە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی كچەكەی خۆی لەبەرانبەر 10 ملیۆن دیناردا فرۆشتووە.، بۆئەوەی بیبەخشێت بە گرووپێکی لەشفرۆشی و کاری لەشفرۆشی پێبکات.

پۆلیس دەڵێت، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و هەواڵگریی و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكرێت و دایك و كچەكە بەیەكەوە گیران و وتەیان لێ وەرگیرا و ددانیان ناوە بە تاوانەكەدا، لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە راگیراون و دادگایی دەكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن