تەندروستی جیهانی: دەکرێت رێگە لە بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون بگیرێت

تەندروستی

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 181

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، دەکرێت رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون.

تێدرۆس ئادهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهان رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون دەکرێت رابگیرێت، بەڵام رەنگە پێویستی بە 135 ملیۆن دۆلار بێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پەرسەندنی نەخۆشییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون جگە لە بودجە، پلانێکی کاری گشتگیر و هەماهەنگی پێویستە.

پێشتر رێکخراوەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون باری نائاسایی جیهانی راگەیاندبوو.

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی گواستراوەیەوە و هۆکارەکەی بۆ ڤایرۆسێک دەگەڕێتەوە کە لە ئاژەڵە تووشبووەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن