دووەم گەورەترین ئەڵماس لە جیهاندا لە باشووری ئەفریقا دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

23/08/2024     ژمارەی بینراو 294

راچڵەکین-

کۆمپانیایەکی کەنەدی بەناوی "لوکارا دایمەند" دۆزینەوەی دووەم گەورەترین ئەڵماسی جیهان بە کێشی دوو هەزار و ٤٩٢ عەیار لە وڵاتی بۆتسوانا لە باشووری ئەفریقا ڕاگەیاند. ئەم ئەڵماسە گەورەترین ئەڵماسە کە تا ئێستا لە بۆتسوانا دۆزراوەتەوە.

گەورەترین ئەڵماس کە پێشتر دۆزرایەوە، بەردێکی عەیار ٣١٠٦ بە ناوی کولینان، کە لە ساڵی ١٩٠٥ دۆزرایەوە.

کۆمپانیا کەنەدییەکە لە ٢٢ی ئابدا ئەڵماسەکەی، کە بە قەبارەی لەپی دەستە، بە سەرۆکی بۆتسوانا "موکوێتسی ماسیسی" کرد.

بەپێی داتاکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بۆتسوانا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی ئەڵماس لە جیهاندا و ئەم مادەیە 30%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە و 80%ی هەناردەکردنی پێکدەهێنێت.

ئەم وڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە، لە کاتی سەربەخۆیی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٦٦ وڵاتێکی هەژار بووە. بەڵام بەپێی داتاکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بۆتسوانا بە دۆزینەوەی ئەڵماس بووە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئەڵماس لە جیهاندا، کە ئەمەش دوای ساڵێک لە سەربەخۆیی لە بەریتانیا ڕوویدا.

دەرهێنانی ئەڵماس لە کانگای کاروێ لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا ٢١٦ ئەڵماس هەریەکەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشراون و زیاتر لە ١١ ئەڵماسیش هەریەکەیان بە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشراون.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو ئەڵماسەی کە بەم دواییە دۆزراوەتەوە، دەکرێت بەهای زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن