موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات

عێراق

23/08/2024     ژمارەی بینراو 262

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

راچڵەكین -

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، داوا لە هاووڵاتیانی عیراق دەكات بۆ پاڵپشتی لە دۆزی فەلەستین و ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن.

سەدر لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، رایگەیاند: داوا لەهەموو هاووڵاتیانی عیراق دەكەم، ئەوانەی بڕوایان بە دۆزی رەوای فەلەستین هەیەو دژی تاوانەكانی زایۆنین، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن بۆ پاڵپشتیكردن لە دانیشتووانی كەرتی غەززەو دەرخستنی رادەی هاوسۆزیی عیراقییەكان بۆ دۆزی رەوای فەلەستین.

رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە داوایكردووە خۆپیشاندانە ملیۆنییەكە لەگۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا و لەیەكەم هەینیی دوای 17ی مانگی رەبیعولئەوەل ئەنجام بدرێت، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ).

موقتەدا سەدر داواشی كردووە بەشداربووانی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكە كفن لەبەر بكەن و خۆپیشاندانەكەشیان ئاشتییانە بێت.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن