لۆپێز و ئەفلێک؛ دوو هونەرمەندە ناودارەکەی هۆلیود جیادەبنەوە

هەمەڕەنگ

21/08/2024     ژمارەی بینراو 207

راچڵەکین-

جێنیفر لۆپێز، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناوداری هۆڵیوود، دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری لەگەڵ بن ئەفلێک، سینەماکار و ئەکتەری ئەمریکی، داوای جیابوونەوەی کرد.

ئەو دوو هاوسەرە - کە لەلایەن رۆژنامەکانەوە ناویان لێنراوە "بێنیفەر" لە مانگی تەمموزی 2022 لە لاس ڤێگاس بە فەرمی هاوسەرگیریان کرد.

پەیوەندییە سۆزدارییەکەیان دوای ئەوەی لە ساڵی 2003دا دەستی پێکردووە. سەرەتا دەیانویست لەو ساڵەدا هاوسەرگیری بکەن بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2004 کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان هێنا.

دواجار ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 2021 دووبارە کەوتنە پەیوەندییەوە.



لۆپێزی تەمەن 55 ساڵ چوار جار هاوسەرگیری کردووە و ئەفلێکی تەمەن 53 ساڵ دوو جار هاوسەرگیری کردووە.

جێنیفر لۆپێز پێشتر سێ جار هاوسەرگیری کردووە. لە ساڵی 1997 تا 1998 لەگەڵ ئۆجانی نوح و لە 2001 تا 2003 لەگەڵ کریس جود پێکەوە ژیاون کە هەردووکیان ئەکتەرن.

پاشان لە ساڵی 2004 لەگەڵ گۆرانیبێژ مارک ئەنتۆنی هاوسەرگیری کردووە. ئەنجامی ئەم هاوسەرگیرییە دووانەیەکی تەمەن 14 ساڵانن. ژیانی پێکەوەیی جێنیفر و ئەنتۆنی لە ساڵی 2021 کۆتایی هات.

بێن ئەفلێک پێشتر لە ساڵی 2005 لەگەڵ خانمە ئەکتەری ئەمریکی جێنیفر گارنەر هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵیان هەیە، لە ساڵی 2018 جیابوونەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن