راچڵەكین -
دوای هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، راکان جبوری پارێزگاری پێشووی شارەکە بە وەکالەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.
راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت و ئەندامی کوتلەی
عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: ئەوەی لە میدیاكانەوە باسدەكرێت
سەبارەت لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا هیچ بنەمای راستی نییە تەنانەت ئەگەر
بەنهێنیش بێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد: هەموو لایەك دەزانن ئێمە رەتیدەكەینەوە بەشداری لە هیچ رێككەوتنێكدا
بكەین، مەگەر ئەوەی خۆمان هەر لە سەرەتاوە رێككەوتنەكەمان داڕشتبێت، هەروەها كارەساتی
دزینی دەنگی پێكهاتەی عەرەب بۆ ئەوەی بەم شێوازە ئیدارەی پێ بدەن، رەتكراوەیە و لە
وتەكەماندا لە گردبوونەوەكە رونكردنەوەماندا.
باسی لەوەشکرد: دەست
لە مافی خەڵكەكەمان لەبەرامبەر پۆستە كاتییەكاندا هەڵناگرین، حەزدەكەین بۆ خەڵكی
خۆمان لە پێكهاتەی عەرەب ئەوە روون بكەینەوە كە رێككەوتنەكە خراپ و
خیانەتكارانەیەو هاوڵاتیانمان قەبارەی ئەو كارەساتە نازانن كە لە ئایندەدا
روبەڕووی پێكهاتەی عەرەبی دەبێتەوە كە ئەمانەن:
ئێستا لە ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك 6 ئەندامی كورد هەیە لە یەكێتیی نیشتمانی لەبەرامبەر 3 عەرەب، ئەوەی
دەمێنێتەوە لە پێكهاتەی عەرەب دەبن بە ئۆپۆزسیۆن، هەر بڕیارێك لە ئەنجومەن پێویستی
بە 50+1ی نیساب هەیە، كە 5 ئەندامە، بەمەش هەر بڕیارێك كە گروپی لەبەریەكهەڵوەشاوەی
عەرەب بیەوێت لە پرسی زەوی و زارو 57و بێسەروشوێنەكان یان هەر بڕیارێكی تر كە یەكێتیی
نەیەوێت، تێناپەڕێت چونكە ئەوان 6 ئەندامیان هەیە. هەروەك دەتوانن هەر بڕیارێك تێپەڕێنن
تەنانەت ئەگەر بۆ لێسەندنی مافی پێكهاتەی عەرەبیش بێت، تەنانەت ئەگەر ئەو عەرەبانەشی
كە جیابوونەتەوە لە دانیشتنەكە بكشێنەوە
بەمە، كۆتایی
بە هێزی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگا هێنرا، ئەمە جگە لەوەی سەرۆكی ئەنجومەن
ناتوانێت لە هیچ بڕیارێكدا پشتیوانی لە پێكهاتەكەی بكات، بەهۆی تۆمەتباركردنی
لەلایەن نەتەوەكانی ترەوە بەوەی بیلایەن نییە.
تەنیا دوو
ئەندام دەمێنێتەوە لەوانەی كە جیابوونەتەوە كە دەنگەكانیان هیچ بەهایەكی نییە،
بۆیە من ئەم رێككەوتنەم ناو لێناوە خیانەت
وایان لە ئەندامانی عەرەب كردووە ببن بە دوو لایەنی ناكۆك لەنێوان خۆیاندا،
یەكێتیی نیشتمانیش هەڵدەسێت بە تێپەڕاندنی هەر بڕیارێك كە لە بەرژەوەندی خۆی بێت
هەروەها رەتكردنەوەی هەر بڕیارێك كە لەلایەن هاوپەیمانە عەرەبە جیابووەكانیانەوە
پێشكەش بكرێت، بەم رێككەوتنەش بەهای شەش كورسییەكەی عەرەبیان دۆڕاند كە خاڵی هێز
بوو، بەمەش گروپە جیابووەكەی عەرەبی ناتوانن لێپێچینەوە لە پارێزگار یاخود
جێگرەكەی یان هەر فەرمانگەیەك بكەن، چونكە دەنگیان هیچ بەهایەكی نییەو یەكێتیی
دەتوانێت لێپێچینەوە لە جێگری پارێزگارو هەر بەڕێوەبەرێكی ئیداریی و ئەمنیی عەرەب
بكات و لە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەن و گروپە عەرەبییە جیابووەوەكەی، بە دەنگدان
لەكاری بخات.
وەرگیراوە لە "درەو"