رۆیتەرز: ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەست بکات ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل

جیهان

13/08/2024     ژمارەی بینراو 290

راچڵەکین-

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئێرانی ڕایگەیاند، تەنیا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەسەر غەززە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێران خۆی بەدووربگرێت لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

لەماوەی پێشوودا ئێران چەندانجار بەڵێنداوە کە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی سیاسی حەماس لە ئیسرائیل بکاتەوە.

یەکێک لەو سەرچاوانەی بۆ رۆیتەز قسەی کردووە، بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئێران بووە و وتوویەتی، ئێران لەگەڵ حیزبوڵڵای هاوپەیمانی، هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، ئەگەر دانوستانەکانی غەززە شکستبهێنن یان هەست بکەن نیەتی دواخستنی دانوستانەکانی هەیە.

رۆیتەرز نووسیویەتی، ئەو سەرچاوانە نەیانوتووە ئێران تا کەی چاوەڕێی یەکلابوونەوەی دانوستانەکان دەداتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا هێزی زیاتری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن