مووچەی مانگی 7 ئەم هەفتەیە دێت؛ مووچەی هێزە ئەمنییەکان چی لێدێت؟

ئابوری

13/08/2024     ژمارەی بینراو 499

راچڵەکین-

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی وتین، کۆتایی هەفتە مووچە دەنێرین.

ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رۆشتە پەرلەمان و کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كێشەكانی مووچە و بودجە و پارەی پڕۆژەكان چەند بابەتێكی دیكە ئەنجام درا.

تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، کە وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان تەواوبووە و تا پێنجشەممە پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە وتی، تەنیا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەمێنێتەوە کە چاوەڕوانین وردبینیکردنیان تەواو ببێت و لیستەکەیان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێبگات.
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن