سزای گەورە چاوەڕێیانە؛ کاتی دادگاییکردنی مەنچستەر سیتی ئاشکرا کرا

وەرزش

13/08/2024     ژمارەی بینراو 206

راچڵەکین-

مانچستەر سیتی بە سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووەتە هێزی بێ رکابەر لە خولی نایابی ئینگلیزیدا. وەرزی ڕابردوو توانیان ژمارەی پێوانەیی مانچستەر یونایتد بشکێنن و بۆ چوارەمجار لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستبهێنن.

بەڵام چەند مانگێک لەمەوبەر بوو کە تۆمەتی جددی خراوەتە سەر ئەم یانەیە. پرێمەرلیگ ڕایگەیاند، لە 115 حاڵەتدا یاسای یاری خاوێن-ی داراییان پێشێل کردووە، ئەگەر ئەمە بسەلمێنرێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە، لەوانە لێبڕینی خاڵ و دەستبەسەرداگرتنی جامی پاڵەوانێتییەکە، تەنانەت دابەزینیشیان بۆ پلە یەکی وڵاتەکە.

ئێستا ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو تۆمەتانە بڕیارە لە نێوان ناوەڕاست و کۆتایی مانگی ئەیلول ئەنجام بدرێت، بەڕێوەبەران و تەنانەت ستافی تەکنیکی و یاریزانانی ئەمە یانەکە بە نیگەرانییەوە چاوەڕێی کاتەکە دەکەن.

پێشبینی دەکرێت دانیشتنەکانی ئەم دادگایە لانیکەم 10 هەفتە بخایەنێت. لەم ماوەیەدا بەڕێوەبەرانی سیتی هەمیشە ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە و بە "درۆ" ناویان بردووە، بەڵام ماوەتەوە بزانرێت بۆچوونی دادوەر و دەستەی دانیشتن چی دەبێت لەسەر ئەم دۆسیە گرنگ و چارەنووسسازە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن