راچڵەکین-
بە وتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، چەند زانکۆیەکی هەرێم بەشێوەیەکی هەمیشەیی
خراونەتە ناو لیستی رێبەری زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی عێراق
بەدریە حسێن
ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری
دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانکۆی ڕاپەڕین و چەند زانکۆیەکی تر دەرکرد و خستنیە
ناولیستی ڕێبەری زانکۆ باوەڕ پێکراوەکانی عیراق.
ئاماژەی
بەوەشکرد: پێشتر لە ساڵی 2021 بۆ یەکەمجار وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی نا
بە زانکۆی راپەڕین بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەو مەرجەی لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا مەرجە
یاساییەکان تەواو بکات.
باسی
لەوەشکرد: دوای کۆتاییهاتنی وادەکە و لەبەر تەواونەکردنی مەرجە یاساییەکانی،
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نیازی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی هەبوو، بەڵام لە
کۆبوونەوەیەکی لیژنەکەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوام
کرد کارئاسانی بکرێت بۆ داننان بە زانکۆی راپەڕین، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرمو.