راچڵەکین-
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی
دەڵێت، ئێران دەستیکردووە بە ئامادەکردنی سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ
هێرش کردنە سەر ئیسرائیل.
باراک ڕاڤید ڕۆژنامەنووسی
ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئێران دەستیکردووە بە
ئامادەکردنی سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل.
دەشڵێت، کاربەدەستانی
ئیسرائیل و ئەمریکا ئاشكرایانکردووە: ئێران هەنگاوی ئامادەکاری بەرچاوی لە سیستەمی
مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە و هاوشێوەی ئامادەکاریەکانی هێرشی پێشووی کە لە مانگی نیساندا ئەنجامیدا.
ناوبراو لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلەوە ئەوەش دەگێڕێتەوە: ئێرانییەکان بە ئاشکرا ئاماژە بە ئیرادەی
خۆیان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە، ئەمە جگە لە لێدوانە گشتییەکانیان کە دەڵێن
هێرشەکە لە هێرشی پێشوویان فراوانتر دەبێت.
عەلی باقری کەننی
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل
مافێکی ڕەوایە و یەکلاکەرەوە دەبێت، و بەشێوەیەکی گشتی لێدوانی کاربەدەستانی ئێرانی
هیچ پاشگەز بونەوەیەکی تێدا بەدی ناکرێت.
شایەنی باسە
دوای کوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنیە لە تاران و فواد شوکر، سەرکردەی
دیاری حیزبوڵڵای لوبنان لە گەڕەکێکی باشووری بەیروت، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
چڕتر بووە.