راچڵەکین-
پاش دابڕانی بۆ ماوەی سێ ساڵ، دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە بۆ بەکارهێنانی تۆڕی
کۆمەڵایەتی X.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکە،
گەڕایەوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو).
ناوبراو ئەمڕۆ دووشەممە، چالاکییەکانی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئاماژەپێکراو دەستپێکردەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی تایبەت بە
بانگەشەکانی هەڵبژاردن.
شایەنی باسە، سێ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی بڵاوکراوەکانییەوە
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، تویتەر بڕیاریدا بوو بە
راگرتنی هەژماری دۆناڵد ترەمپ، دوای کڕینەوەی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییەش لەلایەن ئیلۆن
ماسکەوە و گۆڕینی ناوەکەی بۆ X، سەرمایەدارەکە بڕیاریدا هەژمارەکە بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
بگەڕێنێتەوە، بەڵام دوای ئەو بڕیارەش ترەمۆ نەگەڕایەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە.