راچڵەکین-
تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە: بە ئەگەری
زۆرەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل
دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە میدیا عەرەبییەکان ئاماژەیان بەوەکرد: ئەنتۆنی
بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا سەردانێکی دیکە بۆ وڵاتانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێکی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە
جیهانییەکان گەشتەکانیان بۆ ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە راگرتووە و بەرپرسانی ئێران
بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل.
زیاتر لە 10 رۆژە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی
حەماس لە تاران کوژراوە و لە ساتی کوژرانییەوە تاران هەڕەشەی وەڵامی قورس لە ئیسرائیل
دەکات.