ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەبارەت بە چەند گۆڕانکارییەک کۆدەبێتەوە

کوردستان

12/08/2024     ژمارەی بینراو 202

راچڵەکین-

 

رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەبارەت بە گۆڕانکاری لە یەکە ئیدارییەکانی چەند شارۆچکەیەک کۆدەبێتەوە.

 

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: رۆژی پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت و تیایدا لەبارەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی چەند شارۆچکەیەکەوە بڕیار دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو شارۆچکانەی لە کۆبوونەوەکەی پێنجشەممەدا بڕیار لەبارەی گۆڕینی یەکە ئیدارییەکانیانەوە دەدرێت بریتین لە داقوق، دوبز و حەویجە.

شایەنی باسە کەمێک پێش ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوای لە لایەنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردبوو، ناکۆکییەکان وەلابنێن و بەیەکەوە بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کەرکوک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن