بەرشەلۆنە چاودێری سێ ئەستێرە بۆ جێگرەوەی گرێبەستی ویلیامز دەکات

وەرزش

12/08/2024     ژمارەی بینراو 107

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەستیان بە چاودێریکردنی کۆمەڵێک بژاردەی بەردەست کردووە، ئەمەش لەبەر سەختی گواستنەوەی نێکۆ ویلیامز، یاریزانی باڵی یانەی ئەتلەتیک بلباو لەم هاوینەدا.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەرکەوت، درێسی ژمارە 10ی یانەکەی باسکی لەبەردا بوو، دوای ئەوەی ژمارە 11ی هەبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا لەگەڵ بلباو بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بارسا بە تەواوی دەرگای ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ویلیامز داناخات، بەڵام بەدوای بژاردەی دیکەدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی باڵی چەپ لە هەمان کاتدا.

بارسێلۆنا لەو بڕە پارەیە زیاتر خەرج ناکات کە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە باڵەکەی بلباو تەرخانکراوە، کە بە نزیکەی 62 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

لویس دیازی کۆڵۆمبی، یاریزانی باڵی لیڤەرپوول، گەڕایەوە لیستی ئامانجەکانی یانە کەتەلۆنییەکە، سەرەڕای گرێبەستەکەی لەگەڵ سوور پۆشەکان کە تا هاوینی 2027 درێژدەبێتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کینگسلی کۆمانی فەرەنسی، ئەستێرەی بایرن میونشنیش هاتە ناو بازنەی بەرژەوەندییەکانی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی پێشتر لە ژێر دەستی هانسی فلیکی ڕاهێنەر یاریی دەکرد.

جگە لەو دوو یاریزانە بەرشەلۆنە چاوی لەسەر ڕافایل لیاوی یاریزانی باڵی پورتوگالییە کە ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانە و تەمەنی 25 ساڵە.

بەرشەلۆنە نایەوێت کاتەکانی بەفیڕۆ بدات لە چاوەڕوانی وەڵامی ویلیامز، بۆیە هەوڵ دەدات لە هەموو بژاردە ئەگەرییەکان بکۆڵێتەوە، لە ئەگەری شکستی گرێبەستەکە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن