ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا لەسەر ئەو لیستەی کە پێی دەچێتە نێو یارییەکەی بەرامبەر ئەتالانتا لە جامی سوپەری ئەوروپا کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
تیپی شاهانە وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ یارییەکە ئەنجام دەدات، ئاتالانتاش نازناوی جامی یۆرۆپا لیگی وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا.
هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یەکەم دەرکەوتنی کیلیان مباپێی دەکەن لە جامی سوپەردا.
لە لیستەکەدا دەرکەوتنی ناوی هێرشبەرە فەرەنسیەکە لەگەڵ ئەندریکی بەڕازیلی کە بەهەمان شێوە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی شاهانە کرد دەبینرێت.
هەروەها ناوی دەیڤد ئالابای بەرگریکاری نەمسایی بۆ یەکەمجار دەردەکەوێت دوای ماوەیەکی زۆر کە بەهۆی پێکانەوە لە بەستەرەکانی ئەژنۆی دوورکەوتبۆوە.
لیستی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتالانتا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا و لونین و فران
بەرگری: کارڤاخال، میلیتاو، ئالابا، ڤاسکێز، ڤالیخۆ، فران گارسیا، ڕودیگەر، مێندی، جاکۆب.
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، مۆدریچ، چۆامینی، ئاردا گولەر، سیبالۆس.
هێرشبەر: ڤینیسیۆس جونیۆر، مباپێ، ڕۆدریگۆ، ئەندریک، برایم دیاز.