هۆکاری نەناردنی مووچە بە فەرمی ئاشکرا کرا

کوردستان

12/08/2024     ژمارەی بینراو 377

راچڵەکین-

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەلایەن بەغداوە ئاشکرا کرد.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە: بەپێی یاسا و رێنماییەکان، دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بۆ خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەش، واتا خەرجی نیو ساڵ بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد: گرنگە وەزارەتی دارایی هەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، بە تەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو لە مانگەکانی داهاتوو مووچەی هەرێم دواناکەوێت.

مەسعود حەیدەر روونیشیکردەوە: وەزارەتی دارایی فیدراڵی هەموو جوهدێک دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارییەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ کێشە و گرفتێکی نییە و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داهاتووشدا کێشەی نابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن