راچڵەکین-
دانوستانکاری هاوپەیمانی" کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە لە یەکتر تۆمەتبارکردن بە ناپاکی دووربکەونەوە.
خالید شوانی دانوستانکاری "هاوپەیمانی کەرکوک و هێز
و ئیرادەمانە" رایگەیاند: لەژێر ناوی داکۆکیکردن لە کەرکوک، هەڵمەتێکی ناڕەوا
و نامرۆڤانە دژی ئەو ئەندامەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی عەرەب
دەستیپێکردووە، کە بەشداری کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوکیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هەڵمەتانە بەدەرە لە هەموو پێوەرە
مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەکان، چونکە ئەوانەی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە تەنها
هەوڵیان بۆ پۆستەکان نەداوە، بەڵکو زۆر بە توندی داکۆکیان لەسەر مافەکانی پێکهاتەی
عەرەبی دەکرد.
باسی لەوەشکرد: کاتی ئەوە هاتووە هەمووان لە بەکارهێنانی
زمانی توند و یەکتر تۆمەتبارکردن بە ناپاکی دووربکەونەوە، چونکە ئەوەی بۆ
دانیشتووانی کەرکوک گرنگە دەسەڵاتێکە کە خزمەتیان بکات و سەقامگیری و پێکەوەژیان
لە پارێزگاکەدا بپارێزێت.