راچڵەکین-
ئەڵمانیا، بەڕیتانیا و فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکەن خۆی
لە ئەنجامدانی هێرش بە دوور بگرێت.
سەرۆکانی هەریەکە لە ئەڵمانیا، بەڕیتانیا و فەڕەنسا لە
بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە: داوا لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەین،
خۆیان لە هێرشکردن و زیادکردنی گرژییەکان لە ناوچەکە بە دوور بگرن.
باسیان لەوەشکردووە: ئێران و هاوپەیمانەکانی بەرپرسن لە
هەرکارێک کە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە مەترسییەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا
فەرمانی گواستنەوەی ژێردەریایی ئەتۆمیی "یو ئێس ئێس جۆرجیا" و کەشتیی
فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن" و کەشتییەکانی یاوەری بۆ ناوچەی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکردووە.