لە سلێمانی باندێكی دزیكردن دەستگیركران

کوردستان

12/08/2024     ژمارەی بینراو 236

راچڵەکین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسیی دزیکردنی راگەیاند، کە دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك-ەوە باندەکە دەستگیرکراوە. ئەوەش دوای ئەوەی دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنووری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە.

پۆلیس دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووە و دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لەسنوری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی.

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی لە ئێستادا هەریەك تۆمەتباران: ( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی  443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن