راچڵەکین-
منداڵێکی حەوت ساڵان رۆژی رابردوو لە سنووری هەولێر لەئاودا خنکا، و تا ئەمڕۆش گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە و هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە دوێنێ کاتژمێر يەکی پاشنيوەڕۆ لە زێی کەلەک گوندی (زەنگەڵ) روویداوە. تا ئێستاش تيمەکانی ژێرئاو بەردەوامن لەگەڕان بەدوايدا.
منداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵانە و ناوی(ئيڤان هيثم ذياب)ە.
بەرگەی شارستانی هەولێر داوا لە هاوڵاتيان دەکات:" ئاگاداری منداڵەکانتان بن بەتايبەتی ئەو منداڵانەی بچوک و ناکامن، تاکو دووربن لەهەر ڕووداوێکی لەوجۆرە."