کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان

12/08/2024     ژمارەی بینراو 241

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42  
سلێمانی: 40  
دهۆک: 41 
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42 
زاخۆ: 42   
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 45

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن