لە كەركوك ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكرێن

کوردستان

11/08/2024     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

دەزگای هەواڵگری هەواڵگریی عیراق دەستگیركردنی 10 تیرۆریستی داعشی لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە بەشدارییان لەچەندین كردەوەی دژ بە هاوولاتیانی مەدەنی كردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، هێزەكانیان لەچوارچێوەی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش، لەچەند هەڵمەتێكدا 10 چەكداری داعشیان لەسنووری پارێزگای كەركوك دەستگیركرد.

تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لەمیانی لێكۆڵینوەكاندا دانیان بەوەداناوە كە لەشانە چەكدارەكانی داعش بوون و دەستیان هەبووە لەچەندین تاوانی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن