پەیامێکی نوێی مباپێ پێش جامی سوپەری ئەوروپا

وەرزش

11/08/2024     ژمارەی بینراو 247

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، پێش یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوامە لە ناردنی پەیامەکان.

مباپێ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی تویتەر، 4 وێنەی بەشداریکردنی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا، بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “کارەکان بەردەوامن...هالا مەدرید”.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە کەمپ و مەشقەکانی ڕیال مەدریدەوە کردووە بەشداری 3 ڕاهێنانی کردووە.

کیلیان مباپێ خۆی بۆ یەکەم یاریی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئامادە دەکات لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا، کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە جامی سوپەری ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

کاپتنی پێشووی پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا بە گواستنەوەی ئازاد ڕووی لە شاهانەکان کرد و گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی مەدرید واژۆکرد بۆ ماوەی 5 وەرز و لە هاوینی 2029 کۆتایی دێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن