ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی چێڵسی گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ پێدرۆ نیتۆی یاریزانی پورتوگالی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەگەڵ وۆڵڤەرهامپتۆن گەیشتە ڕێککەوتن.
چێڵسی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕوونیکردەوە کە پێدرۆ نێتۆ گرێبەستی گواستنەوەی بۆ بلوز بۆ ماوەی 7بساڵ واژۆکردووە.
نێتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی چێڵسی وتی: "بەڕاستی هەست بە سوپاسگوزاری دەکەم کە پەیوەندیم بەم تیپەیەوە کردووە و لە ژیانی وەرزشیمدا کاری زۆرم کردووە بۆ ئەوەی لێرە بم”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم بە درێسی چێڵسی لە یاریگادا بم.
نێتۆ وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 24 یاریدا لەگەڵ یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن کردووە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵیشی دروست کردووە.
چێڵسی وردەکاری دارایی پەیوەندیدار بە گرێبەستەکەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێهاتووە، ئەمە جگە لە گۆڕانکاری کە بڕی 3ملیۆن یۆرۆیە.
وێنەی پیدرۆ نیتۆ بە درێسی چێڵسی:
