بەرشەلۆنە خۆی لە یاریزانێکی ڕزگار دەکات

وەرزش

11/08/2024     ژمارەی بینراو 236

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هێزی تیپەکە، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی 2025/2024.

لەمبارەیەوە تۆڕی ڕیلیڤۆ ڕایگەیاندووە، بەرگریکاری فەرەنسی، کلیمنت لێنگلێت، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت، جا بە خواستن بێت یان بە فرۆشتنی هەمیشەیی.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "مارکا" بڵاویکردەوە، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کەتەلۆنییەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری بەرگریکارە فەرەنسیەکە ئەنجامداوە، تیایدا لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتوون، کە لە بارەگای بارسێلۆنا ئەنجامدرا، لەسەر باری دارایی مەرجەکانی قەرزی لێنگلێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە 16 ملیۆن یۆرۆی ماوە، کە بەهای مووچەکەیەتی بۆ ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، کە دوای دوو وەرز کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی نێوان لێنگلێت و ئیدارەی بەرشەلۆنە زۆر نزیکە.

یاریزانە فەرەنسییەکە لە هاوینی 2018  لە یانەی سیڤیلیاوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی بلاوگراناوە کرد، بەڵام لە دوو وەرزی ڕابردوودا دووجار بە خواستن درایە یانەی تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن