راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی دەنگۆی نەبوونی پارەی نەختینە، كە بووەتە هۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، كێشەی لەو جۆرەمان نییەو مانگانەش نزیكەی حەوت ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچە خەرجدەكرێت.
وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە بەهیچ شێوەیەك كێشەی نەبوونی پارەی نەختینەیان نییەو دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچە، لە ئەولەویەتی كارەكانیاندایە.
وەزارەتی دارایی عیراق روونیكردووەتەوە، مانگانە نزیكەی حەوت ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێت.