لە کرماشان دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە

کوردستان

11/08/2024     ژمارەی بینراو 869

راچڵەکین-

لە کرمانشان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی تەقینەوە بیستراوە و بەرپرسە ئەمنییەکانی ناوچەکەش روونکردنەوەیان لەوبارەیەوە راگەیاندووە.

موراد باباخانی، جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری قەسری شیرین، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوە بەردەوامەکانی ئەم شارە سنوورییە پەیوەندی بە مەشقەکانی سوپای پاسدارانەوە هەیە.

بە وتەی باباخانی، "گرووپی 62ی تۆپخانە و مووشەکی "مومینون"ی قەرارگەی ناوچەیی "نەجەف ئەشرەف"، بە مەبەستی پاراستن و باشترکردنی ئاستی ئامادەیی شەڕی هێزەکانی لە ناوچەی گشتی "کاسە کەبود"ی ناوچەی بەرگریی شارەکانی قەسرشیرین و گیلانغەرب بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، کاتژمێر 5:30 بەیانی تا 6:00 ئێوارە، مەشقێکیان ئەنجامدەدەن و دەنگی تەقینەوەکان بەهۆی ئەم مانۆڕەیەوە دروست دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئێران هۆشداری بەو فڕۆکانە داوە، کە لەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن بنکەی ئاسمانی "نۆژە"ی لێیە لە نزیکی هەمەدان، لە لەمڕۆوە تا 13ی مانگ تەقە و چالاکی سەربازی ئەنجام دەدرێت و خۆیان بەدووربگرن لەو ناوچەیە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەیان سەربازی ڕووسیا لە ئێران مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەوەی فێری چۆنیەتی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای فەتح-360 بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن