راچڵەکین-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه. دەشڵێت :"له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی ئه‌و كۆمپانیانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شت بكه‌ن".
لە راگەیەندراوێکدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كات:"له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومڕه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، بۆ گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران له هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه."
دەشڵێت، له‌كاتی چوونیان به مافی خۆیان بزانن كه داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردووه به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه گه‌شتی عومڕه بكه‌ن، تاوه‌كو كەیسه‌كانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئاماژە بەوەش کراوە، كه له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی ئه‌و كۆمپانیانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شت بكه‌ن.
روونیشی کردووەتەوە، به پێچه‌وانه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته ئاراوه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك گه‌شتیان كردبێت كه رێگه‌پێدانی نه‌بێت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره یانیش راگیرابێت یاخود بلۆك كرابێت یاخود كه‌سانێك بن كه به نایاسایی بیانه‌وێت له بواری عومڕه‌دا كاربكه‌ن وه‌كوو ( ده‌ڵال).
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه" لیژنه‌كانی له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ عومڕه‌كارانی ڕێگای وشكانی به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی عومڕه ده‌كه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له مافی هاووڵاتیان و رێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك".
باس لەوەش دەکات، هه‌ر عومره‌كارێك له گه‌شته‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌می له خزمه‌تكردنیان به‌دی كرد له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانێت سكاڵا له به‌شی یاسای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه تۆمار بكات.