کەشناسی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کوردستان

11/08/2024     ژمارەی بینراو 459

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچە. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42  
سلێمانی :40  
دهۆک 41 
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 34 
زاخۆ :42   
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 45

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن