راچڵەکین-
ئێران هۆشداری بەو فڕۆکانە داوە، کە لەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن بنکەی ئاسمانی "نۆژە"ی لێیە، لە لەمڕۆوە تا 13ی مانگ تەقە و چالاکی سەربازی ئەنجام دەدرێت و خۆیان بەدووربگرن لەو ناوچەیە.
نۆژە پێگەیەکی سەربازی ئێرانە، کە دەکەوێتە دووری 45 کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەمەدان، لە دەوروبەری شاری کەبودەر ئاهەنگ.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەیان سەربازی ڕووسیا لە ئێران مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەوەی فێری چۆنیەتی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای فەتح-360 بن.
ئێران لە ساڵی 2016ش ڕێگەی بە ڕووسیا دابوو، کە بنکەی نۆژە بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا کەڵک وەربگرێت.
ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە بنکەی نوژە جێگیر بکرێنەوە، ئەمجارەیان بۆ مەشق و ڕاهێنان.