ڕاچڵەکین سپۆرت -
تۆڕی سپۆرت میدیا سێت دووپاتی کردەوە کە ناپۆلی بڕیاریداوە لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی ئەستێرەی بەلجیکی بەرەو پێشەوە بچێت.
تۆڕەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ناپۆلی بڕیاریداوە چاوەڕێی فرۆشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمین نەکات و دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ لۆکاکۆ بباتە ڕیزەکانیەوە.
میدیا سێت ئاماژەی بەوە کردووە کە ناپۆلی ئۆفەرێک پێشکەش بە بلوز دەکات کە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکانیش لە بەرامبەر بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی یاریزانە بەلجیکییەکە، کە بە ئامانجی ژمارە یەک دادەنرێت بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.
لۆکاکۆ وەرزی ڕابردوو بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن لەگەڵ یانەی ڕۆما یاری کرد.