تۆتنهام گرانترین گرێبەستی لە مێژووی خۆی ئەنجامدا

وەرزش

10/08/2024     ژمارەی بینراو 275

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ شەممە، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە فەرمی کۆتاییهاتنی گرێبەستێکی تایبەتی هێرشبەری لە خولی ئینگلیزییەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی یانە لەندەنییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆمینیک سۆلانکی لە یانەی بۆرنمۆس پشتڕاستکردەوە، بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا هێرشی تیپەکە بەهێزتر بکات.

ڕوونیشیکردەوە، یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2030 واژۆکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکەی سۆلانکی بووەتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆتنهامدا، کە بڕی 65 ملیۆن پاوەندە.

هەروەها گرانترین فرۆشتنە لە مێژووی بۆرنمۆسدا، پێش ناتان ئاکی بەرگریکاری هۆڵەندی کە یاریزانی ئێستای مانچستەر سیتییە.

سۆلانکی ئەندامی ئەکادیمیای چێڵسییە، بەڵام لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنها لە 27 یاریدا لەگەڵ تیپەکە بەشداری کردووە، پێش ئەوەی دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک بەرەو بۆرنمۆس بڕوات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن