لە هێرشێکی ئیسرائیلدا زیاتر لە 100 کەس لە غەززە گیانیان لەدەستدا

جیهان

10/08/2024     ژمارەی بینراو 292

راچڵەكین -

 

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر خوێندنگەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرگری شارستانیی غەززە بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر خوێندنگەی تابعین ئەنجامدا کە یەکێکە لەو خوێندنگانەی ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی هێرشەکەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و  دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئاوارەکانی نیشتەجێی خوێندنگەکە بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن