راچڵەكین-
لە بەڕازیل فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کەوتەخوارەوە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ڤۆئۆپاس بڵاویکردەوە: فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری ART72-500 لە ویلایەتی ساوپاولۆی بەڕازیل کەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆکەکە هەڵگری 57 سەرنشین و چوار فڕۆکەوان بووە و بەهۆی رووداوەکەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە، لێکۆڵینەوەکانیش بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.