راچڵەكین-
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلار و 66 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 79 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 76 دۆلار و 29 سەنتەوە بۆ 76 دۆلارو 84 سەنت بەرزبووەوە..