راچڵەکین-
هاووڵاتییەك گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە بەوتەی پۆلیس، مامۆستای ئاینییە و لە شاخ هەڵدێراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر 10:30 لە بەرواری 8-8-2024 تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ح. س. حسن) لە دایکبووی ساڵی 1969 خەڵکی دوگۆمان دانیشتووی قەزای حاجیاوا پیشە مامۆستا ئاینی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە.
پۆلیس روونی کردووەتەوە: بەوتەی شایەتحاڵەکان ناوبراو لە شاخ هەڵدێراوە و بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
دەشڵێت: تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەیەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.