پێکانەکەی فاتی دوا هەلی لەگەڵ بەرشەلۆنە تێکدەدات

وەرزش

08/08/2024     ژمارەی بینراو 265

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە جددی بیر لە ڕزگاربوون لە ئانسۆ فاتی دەکاتەوە بەهۆی پێکانەکەی ئەم دواییەی کە بووە هۆی کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرشەلۆنە.

ئانسۆ فاتی هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە بەرشەلۆنە دوای ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی برایتۆنی ئینگلیزی کۆتایی هات.

سەرەتای ئانسۆ فاتی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەفسانەیی بوو، چونکە هەمووان پێشبینیان دەکرد لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە یەکەم ئەستێرەی بەرشەلۆنە.

بەڵام ئەو یاریزانە زیاتر لە یەک پێکان بوو کە وایکرد ئاستی خۆی لەدەست بدات، ئێستاش بەتەواوی لە پڕۆژەی بەرشەلۆنە دەرچووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکانی ئەم دواییەی فاتی وایکردووە کە کێشەکان نزیک ببنەوە سەبارەت بە سەختی بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

سپۆرت ڕوونیشیکردەوە، ڕاهێنەری نوێی ئەڵمانی، هانسی فلیک، بڕیاربوو هەلێک بداتە ئەو یاریزانە، بەتایبەتی کە ناوی لە تیپەکەدا تۆمارکراوە، بەڵام پێکان نەیهێشتووە ئەو کارە بەدەستبهێنێت.

سپۆرت خواستی ئەنسۆ فاتی بۆ بەردەوامبوون لە بەرشەلۆنە پشتڕاستکردەوە، بەڵام بەهۆی گرێبەستی یانەکە لەگەڵ دانی ئۆلمۆ و درەوشاوەیی پاو ڤیکتۆر، شتەکان نزیکە لە مەحاڵەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ تیپەکە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن