ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، سەرسام بوو بە فران گۆنزالێزی گۆڵپارێزی لاو، و دەستیکرد بە بیرهێنانەوەی ئەفسانەی ئیتاڵی جیانلویجی بوفۆن، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە.
گۆڵپارێزە گەنجەکە لەم وەرزەدا تیپی یەدەگی ڕیال مەدریدی “کاستیلا”ی دەپارێزێت و بە بوێری و متمانەیەکی زۆر جیاواز ناوبناگی دەکردووە، هەروەها بە شێوازی خۆی مامەڵە لەگەڵ چەندین تۆپی سەخت دەکات.
کارلیتۆ عاشقی فران گۆنزالێز بوو و ڕەنگە لە ساڵانی داهاتوودا گۆڵپارێزی داهاتووی یانەی ڕیال مەدرید بێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەزامەندی ستافی تەکنیکی ڕیال مەدریدی بەدەست هێنا.
بڕیارە فران لە ژێر دەستی ڕائول گۆنزالێز لە تیپی دووەم یاری بکات، چاوی لەسەر دەرفەتێکە لەگەڵ تیپی یەکەم لەگەڵ ئەنچیلۆتی یاریزانە لاوەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن لە مەشق و ڕاهێنانەکان و باشترکردنی هەندێک لایەن، وەک کارکردن لەسەر یارییکردن بە تۆپ بە قاچەکانی.
لە ئێستادا تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی گۆڵپارێزی سەرەکی ڕیال مەدریدە، هەروەها ئەندری لونینی ئۆکراینی گۆڵپارێزی یەدەگە، کە تا ئێستا بڕیاری داهاتووی خۆی نەداوە، چ بە نوێبوونەوە یان ڕۆیشتن، بەو پێیەی دەزانێت تیبۆ وەرزی ڕابردوو لە زۆربەی یارییەکاندا بەشداری نەکردووە بەهۆی پێکانەوە و لونین ڕۆڵی گۆڵپارێزی یەکەمی بینی لەبری ئەوە.