ئەمریکا چەندین فڕۆکەی ئێف-18ی هێنایە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جیهان

07/08/2024     ژمارەی بینراو 275

راچڵەکین-

رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، کە نزیکەی 12 فڕۆکەی جەنگی ئێف 18 لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵتەوە هەڵفڕین و لە بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتوونەتەوە.

ئەسۆشێتد پرێس بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵەکانی پنتاگۆن بۆ پشتیوانکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی ئێران و هاوپەیمانەکانی، هەروەها بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بەرۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نزیکەی دە فڕۆکەی جۆری ئێف 22ش بگەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی زیادکردنی ئامادەیی سەربازی لە ناوچەکەدا دەرکرد. لەلایەک لە عێراق هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئەمریکا و لەلایەکی دیکەش "مەترسی" هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل-ی هاوپەیمانی ئەمریکا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن