سزای زیندانیكردن بەسەر بەڕێوەبەری بانكێكی حكومی دەسەپێندرێت

عێراق

06/08/2024     ژمارەی بینراو 237

راچڵەكین -

دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای شەش ساڵ بەسەر بەڕێوەبەرێكی پێشووی بانكی رەشید دەسەپێنێت بەتاوانی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

دەستەی دەستپاكیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای یەكلایی بوونەوەی كەیسی گەندەڵییەكانی لقی كەركوكی بانكی رەشید، دادگای تاوانەكانی كەركوك بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر نەجات جەواد عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی بانكەكە، بەتاوانی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

لە راگەیەندراوكەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی تاوانبارەكە هەڵاتووەو خۆی رادەستی یاسا نەكردووە، دادگا بەشێوەی غیابی حوكمیداوەو بڕیاریش دراوە دەستبەسەر سەرجەم موڵكە گوازراوەو نەگوازراوەكانیدا بگیرێت، هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە رێگە لە گەشتكردنی بۆ دەرەوی وڵات بگیرێت و لەهەر شوێنێكیش بینرا، راستەوخۆ دەستگیر بكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن