کۆمیسیۆنی عێراق ژمارەیەک کاندید لە هەڵبژاردن دووردەخاتەوە

عێراق

06/08/2024     ژمارەی بینراو 557

راچڵەکین-

چوار كاندیدی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، بەبڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخرانەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بە هۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆمیسیۆن ژمارەیەك كاندیدی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوور خستۆتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆن، هەریەك لە هیلین ئەكرەم، هیمن عومەر و سامان مەحمود، دیاری هیدایەت، بڕیاردرا بە دوور خستنەوەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: "جگە لە کاندیدە سەربەخۆکە، ئەو سێ کاندیدەی دیکە کە دوورخراونەتەوە لە لیستەکانی نەوەی نوێ-ن و داوایان لێکراوە ناوی دیکە لەجێی کاندیدە دوورخراوەکان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن".


بڕیارە 20ی مانگی 10ی ئەمساڵ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن